سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی هەینی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی «ئەلموزەریب» لە ڕۆژئاوای پارێزگای دەرعا لە باشووری سوریا سەرکردەیەکی داعش و دوو کەسی ھاوڕێیان کوشتووە .
بە پێی ھەمان سەرچاوە لەم ئۆپراسیۆنەدا «محەمەد عەلی ئەلشاغوری» بە ناوی نھێنیی «ئەبو عومەر ئەلشاغوری»، لە سەرکردەکانی داعش لە ڕۆژئاوای پارێزگای دەرعا و بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی ئەم تاقمە و هێرشەکانی سەر خەڵکی ناوخۆی ئەم پارێزگایە، کوژرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ئۆپەراسیۆنەدا دوو لە هاوڕێ تیرۆریستەکانی «ئەلشاغوری»ش بە ناوەکانی «ئەحمەد خالید ئەلمیسری» و «موحسبن زەیتاوی»ش" کوژراون.
هێزە ئەمنییەکانی سوریا لەناکاو ھەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگاکانی ئەو تیرۆریستانە لە گەڕەکی باکوری ناوچەی «ئەلموزیریب» و ڕاستەوخۆ لەگەڵیاندا تێکھەڵچوونەو لە ئەنجام دا ئەو تیرۆریستانەیان کوشتووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر چەک و چۆڵەکانیشیاندا.
342/